QuranQuiz bySALSABIL STUDIO
Open the appOpen app

سورة الفاتحة

Surah Al-Fatihah in Kurdish

7 ayat · Meccan · Surah 1 of 114

🌐 Translation: Kurdî

Englishالعربية (بلا ترجمة)اردوBahasa IndonesiaBahasa MelayuTürkçeFrançaisDeutschEspañolPortuguêsItalianoNederlandsРусскийفارسیবাংলাहिन्दीSoomaaliKiswahiliHausaShqipBosanskiAzərbaycancaOʻzbekcha中文日本語한국어ภาษาไทยTiếng ViệtTagalogپښتوPolskiSvenskaNorskSuomiČeštinaRomânăБългарскиУкраїнськаעבריתதமிழ்മലയാളംతెలుగుमराठीગુજરાતીनेपालीසිංහලঅসমীয়াسنڌيدریKurdîދިވެހިئۇيغۇرچەአማርኛAfaan OromooYorùbáKinyarwandaBamanankanChiyaoTamaziɣtMëranawТоҷикӣҚазақшаТатарчаភាសាខ្មែរEnglish (Abdel Haleem)

Translation: Muhammad Saleh Bamoki

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَـٰنِ ٱلرَّحِيمِ ﴿١﴾

1:1 بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٢﴾

1:2 ھەموو سوپاس وستایشێك بۆ خوای پەروەردگاری جیھانیان

ٱلرَّحْمَـٰنِ ٱلرَّحِيمِ ﴿٣﴾

1:3 بەخشندەی میھرەبان (الرحمن) بەو مانایەی ڕەحم وبەزەیی پەروەردگار لەم جیھانەدا ھەمووانی گرتوەتەوە بەبێ باوەڕانیشەوە، وە (الرحیم) ڕەحم وبەزەیی پەروەردگار وەك زانایان دەڵێن تایبەتە بەبڕوادارانەوە لەڕۆژی دواییدا

مَـٰلِكِ يَوْمِ ٱلدِّينِ ﴿٤﴾

1:4 تەنھا ئەوە خاوەنی ڕۆژی سزا وپاداشت دانەوە (باوەڕداران لە نوێژەکانیاندا لە ھەموو ڕکاتێکی ئەمە دەڵێنەوە، تاوەکو ھەمیشە ڕۆژی دواییان لەبیر بێت وبەکار وکردەوەی چاکە خۆیانی بۆ ئامادە بکەن)

إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ ﴿٥﴾

1:5 (خوایە) تەنھا تۆدەپەرستین (تەنھا تۆیت شایستەی پەرستن وجگە لە تۆ ھیچ کەس شیاوی ئەوە نیە)، وە تەنھا لەتۆ داوای یارمەتی دەکەین (لەھەموو کار وکردەوە وپێداویستیەکماندا، چونکە ھەموو فەرمانێك بەدەست تۆیە، جگە لە تۆ ھیچ کەس بەئەندازەی گەردیلەیەک خاوەنی ھیچ شتێک نییە)

ٱهْدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلْمُسْتَقِيمَ ﴿٦﴾

1:6 ڕێنموونیمان بکە بۆ ڕێگای ڕاستی (کە ڕێگای ڕاستی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، وە بەردەوام بین لەسەری ھەتا ئەو ڕۆژەی دەگەین بەدیداری زاتی ھەق تەعالای تۆ)

صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ ٱلْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا ٱلضَّآلِّينَ ﴿٧﴾

1:7 ڕێگای ئەوانەی کەچاکەت لەگەڵ کردوون (لەپێغەمبەران وڕاستگۆیان وشەھیدان وچاکەکاران)، نەك (ڕێگای) ئەوانەی خەشمی (تۆیان) لێگیراوە (وەک جولەکە وھاوکردەوەکانیان) وە نەك (ڕێگای) گومڕایان وەك (گاورەکان وھاوکردەوەکانیان)

Do you really know Surah Al-Fatihah by heart?

A short test shows exactly where you slip. No sign-up, free.

Start the test

Hear Surah Al-Fatihah from all 90 reciters →