بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَـٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِذَا وَقَعَتِ ٱلْوَاقِعَةُ ﴿١﴾
56:1 کاتێك کە ڕووداوی گەورەی (قیامەت) ڕوویدا
لَيْسَ لِوَقْعَتِهَا كَاذِبَةٌ ﴿٢﴾
56:2 لەڕودانیدا ھیچ درۆ وگومانێك نیە
خَافِضَةٌ رَّافِعَةٌ ﴿٣﴾
56:3 نزم کەرەوەی (کەسانێکە و) بەرزکەرەوەیە (بۆ کەسانێکی تر)
إِذَا رُجَّتِ ٱلْأَرْضُ رَجًّا ﴿٤﴾
56:4 کاتێك کە زەوی ھێنرایە جوڵان بە جوڵانێکی توند
وَبُسَّتِ ٱلْجِبَالُ بَسًّا ﴿٥﴾
56:5 وە شاخەکان زۆر وورد کران بەورد کردن
فَكَانَتْ هَبَآءً مُّنۢبَثًّا ﴿٦﴾
56:6 وە بوون بە تەپوتۆزی پرش وبڵاو
وَكُنتُمْ أَزْوَٰجًا ثَلَـٰثَةً ﴿٧﴾
56:7 وە ئێوە دەبنە سێ کۆمەڵ (لە دوا ڕۆژدا)
فَأَصْحَـٰبُ ٱلْمَيْمَنَةِ مَآ أَصْحَـٰبُ ٱلْمَيْمَنَةِ ﴿٨﴾
56:8 ئەمجا یارانی لای ڕاست ، کام یارانی لای ڕاست؟
وَأَصْحَـٰبُ ٱلْمَشْـَٔمَةِ مَآ أَصْحَـٰبُ ٱلْمَشْـَٔمَةِ ﴿٩﴾
56:9 وە یارانی لای چەپ، کام یارانی لای چەپ؟
وَٱلسَّـٰبِقُونَ ٱلسَّـٰبِقُونَ ﴿١٠﴾
56:10 وە پێشەکەوتوەکان ھەر خۆیانن پێش کەوتوو
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلْمُقَرَّبُونَ ﴿١١﴾
56:11 ئەوانەن نزیکانی (بارەگای خوا)
فِى جَنَّـٰتِ ٱلنَّعِيمِ ﴿١٢﴾
56:12 لە بەھەشتانی پڕ نازو نیعمەتدان
ثُلَّةٌ مِّنَ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿١٣﴾
56:13 کۆمەڵێکی زۆرن لە (گەلانی) پێشینان
وَقَلِيلٌ مِّنَ ٱلْـَٔاخِرِينَ ﴿١٤﴾
56:14 وە کەمێکن لە پاشینان (لە ئوممەتی موحەممەد ﷺ)
عَلَىٰ سُرُرٍ مَّوْضُونَةٍ ﴿١٥﴾
56:15 لەسەر قەنەفە وکورسی چنراو بە ئاڵتون
مُّتَّكِـِٔينَ عَلَيْهَا مُتَقَـٰبِلِينَ ﴿١٦﴾
56:16 پاڵ ئەدەنەوە لەسەری بەرامبەر بەیەکتری
يَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَٰنٌ مُّخَلَّدُونَ ﴿١٧﴾
56:17 تازە لاوی ھەمیشەیی بەسەریاندا دەگەڕێن
بِأَكْوَابٍ وَأَبَارِيقَ وَكَأْسٍ مِّن مَّعِينٍ ﴿١٨﴾
56:18 بەپەرداخ و سوراحیی وگڵاسی پڕ لەشەرابی سەرچاوەی ڕەوان
لَّا يُصَدَّعُونَ عَنْهَا وَلَا يُنزِفُونَ ﴿١٩﴾
56:19 نەسەریان پێی دەێشێت ونەسەرخۆش ئەبن پێی
وَفَـٰكِهَةٍ مِّمَّا يَتَخَيَّرُونَ ﴿٢٠﴾
56:20 میوەھاتیش کەخۆیان ھەڵی بژێرن
وَلَحْمِ طَيْرٍ مِّمَّا يَشْتَهُونَ ﴿٢١﴾
56:21 وە گۆشتی ھەر باڵندەیەك کەحەزی لێ بکەن
وَحُورٌ عِينٌ ﴿٢٢﴾
56:22 وەحۆریانی چاو گەش وچاو بەڵەك
كَأَمْثَـٰلِ ٱللُّؤْلُؤِ ٱلْمَكْنُونِ ﴿٢٣﴾
56:23 وەك مرواری ناو سەدەف وان
جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿٢٤﴾
56:24 (ئەم نیعمەتانە) لەپاداشتی ئەو کردەوانەدایە کە ئەنجامیان ئەدا
لَا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلَا تَأْثِيمًا ﴿٢٥﴾
56:25 نایبیستن لەو بەھەشتانەدا نەقسەی بێھودە، وە نەتاوانبارکردن
إِلَّا قِيلًا سَلَـٰمًا سَلَـٰمًا ﴿٢٦﴾
56:26 جگە لەووتەی سڵاو وسەلام کردن (لەیەکتری)
وَأَصْحَـٰبُ ٱلْيَمِينِ مَآ أَصْحَـٰبُ ٱلْيَمِينِ ﴿٢٧﴾
56:27 وە یارانی لای ڕاست کام یارانی لای ڕاست
فِى سِدْرٍ مَّخْضُودٍ ﴿٢٨﴾
56:28 لەژێر سێبەری دارتاوگی بێ دڕکدان
وَطَلْحٍ مَّنضُودٍ ﴿٢٩﴾
56:29 وداری مۆزی ھۆنراو بەھێشووە مۆز
وَظِلٍّ مَّمْدُودٍ ﴿٣٠﴾
56:30 و سێبەری بەردەوام
وَمَآءٍ مَّسْكُوبٍ ﴿٣١﴾
56:31 وەئاوی تاڤگەیی وئاوی ڕەوان
وَفَـٰكِهَةٍ كَثِيرَةٍ ﴿٣٢﴾
56:32 وەمیوەھاتی زۆر
لَّا مَقْطُوعَةٍ وَلَا مَمْنُوعَةٍ ﴿٣٣﴾
56:33 کە ھەرگیز تەواو نابێ وقەدەغەش ناکرێ
وَفُرُشٍ مَّرْفُوعَةٍ ﴿٣٤﴾
56:34 ھەروەھا ڕاخەری بەرز وبڵندی تێدایە
إِنَّآ أَنشَأْنَـٰهُنَّ إِنشَآءً ﴿٣٥﴾
56:35 ئێمە حۆریەکانی بەھەشتمان دروست کردووە بەدروست کردنێکی زۆر جوان
فَجَعَلْنَـٰهُنَّ أَبْكَارًا ﴿٣٦﴾
56:36 وەگێڕاومانن بەحۆریانی ھەمیشە کچ (واتە : ھەرچەند ھاوسەرکانیان بچنە لایان خوای گەورە بۆیان دەکاتەوە بەکچ)
عُرُبًا أَتْرَابًا ﴿٣٧﴾
56:37 ھاوسەرەکانیان زۆر خۆش دەوێت وھاوتەمەنیانن
لِّأَصْحَـٰبِ ٱلْيَمِينِ ﴿٣٨﴾
56:38 (ئەمانە ھەموو ) بۆ یارانی لای ڕاستن
ثُلَّةٌ مِّنَ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿٣٩﴾
56:39 کۆمەڵێکی زۆرن لە (گەلانی) پێشینان
وَثُلَّةٌ مِّنَ ٱلْـَٔاخِرِينَ ﴿٤٠﴾
56:40 کۆمەڵێکی زۆریش لەپاشینان (لە ئوممەتی موحەممەد ﷺ)
وَأَصْحَـٰبُ ٱلشِّمَالِ مَآ أَصْحَـٰبُ ٱلشِّمَالِ ﴿٤١﴾
56:41 وە ھاوڕێیانی لای چەپ کام ھاوڕێیانی لای چەپ؟
فِى سَمُومٍ وَحَمِيمٍ ﴿٤٢﴾
56:42 لەناو گڕی دۆزەخ وئاوی لەکوڵدان
وَظِلٍّ مِّن يَحْمُومٍ ﴿٤٣﴾
56:43 وە لە سێبەری چڕە دووکەڵی ڕەشدان
لَّا بَارِدٍ وَلَا كَرِيمٍ ﴿٤٤﴾
56:44 نە فێنکە و نە کەڵکیشی ھەیە
إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَبْلَ ذَٰلِكَ مُتْرَفِينَ ﴿٤٥﴾
56:45 چونکە بەڕاستی ئەمانە پێشتر خۆشـگوزەران بوون
وَكَانُوا۟ يُصِرُّونَ عَلَى ٱلْحِنثِ ٱلْعَظِيمِ ﴿٤٦﴾
56:46 وە بەردەوام بوون لەسەر گوناھە گەورەکە (ھاوەڵ دانان بۆ خوا)
وَكَانُوا۟ يَقُولُونَ أَئِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَـٰمًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ ﴿٤٧﴾
56:47 وە دەیانووت: ئایا ئەگەر مردین وبووین بەخۆڵ وئێسکی ڕزیو ئایا ئێمە زیندوو ئەکرێینەوە
أَوَءَابَآؤُنَا ٱلْأَوَّلُونَ ﴿٤٨﴾
56:48 یاخود باوو باپیرانمان (زیندوو ئەکرێنەوە)
قُلْ إِنَّ ٱلْأَوَّلِينَ وَٱلْـَٔاخِرِينَ ﴿٤٩﴾
56:49 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بێگومان ھەموو پێشینان وپاشینان
لَمَجْمُوعُونَ إِلَىٰ مِيقَـٰتِ يَوْمٍ مَّعْلُومٍ ﴿٥٠﴾
56:50 کۆدەکرێنەوە وڕاپێچ دەکرێن بۆکاتی ڕۆژی دیاریكراو
ثُمَّ إِنَّكُمْ أَيُّهَا ٱلضَّآلُّونَ ٱلْمُكَذِّبُونَ ﴿٥١﴾
56:51 پاشان ئێوە ئەی گومڕایانی بێ باوەڕان
لَـَٔاكِلُونَ مِن شَجَرٍ مِّن زَقُّومٍ ﴿٥٢﴾
56:52 بێگومان لە(بەری) درەختی ژەقنەمووت (دەخۆن)
فَمَالِـُٔونَ مِنْهَا ٱلْبُطُونَ ﴿٥٣﴾
56:53 جا وورگی خۆتانی لێ پڕدەکەن
فَشَـٰرِبُونَ عَلَيْهِ مِنَ ٱلْحَمِيمِ ﴿٥٤﴾
56:54 ئەمجا ئاوی کوڵاوی بەسەردا دەخۆنەوە
فَشَـٰرِبُونَ شُرْبَ ٱلْهِيمِ ﴿٥٥﴾
56:55 دەی خۆنەوە وەکو خواردنەوەی (حوشترانی) تینوو
هَـٰذَا نُزُلُهُمْ يَوْمَ ٱلدِّينِ ﴿٥٦﴾
56:56 ئەمە میوانداری ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا
نَحْنُ خَلَقْنَـٰكُمْ فَلَوْلَا تُصَدِّقُونَ ﴿٥٧﴾
56:57 ئێمە دروستمان کردون ئەی بۆ بڕوا ناکەن (بەزیندوو بوونەوە)
أَفَرَءَيْتُم مَّا تُمْنُونَ ﴿٥٨﴾
56:58 جا پێم بڵێن ئەو ئاوەی کە دەیڕێژنە ناو منداڵدانەوە؟
ءَأَنتُمْ تَخْلُقُونَهُۥٓ أَمْ نَحْنُ ٱلْخَـٰلِقُونَ ﴿٥٩﴾
56:59 ئایا ئێوە دروستی دەکەن؟ یان ئێمەین بەدی ھێنەرینی؟
نَحْنُ قَدَّرْنَا بَيْنَكُمُ ٱلْمَوْتَ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ ﴿٦٠﴾
56:60 ئێمە لەناوتاندا مردنمان داناوە، وەکەس پێش دەسەڵاتی ئێمە ناکەوێ
عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ أَمْثَـٰلَكُمْ وَنُنشِئَكُمْ فِى مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٦١﴾
56:61 (بەدەسەڵاتین) کە لەجیاتی ئێوە نەوەی تر بھێنین وە دروستتان بکەینەوە بەشێوەیەك کەھیچی لێ نازانن
وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ ٱلنَّشْأَةَ ٱلْأُولَىٰ فَلَوْلَا تَذَكَّرُونَ ﴿٦٢﴾
56:62 سوێند بەخوا بێگومان ئێوە لەبەدیهێنانی یەکەمی ئاگادارن ئیتر بۆ بیرناکەنەوە
أَفَرَءَيْتُم مَّا تَحْرُثُونَ ﴿٦٣﴾
56:63 جا پێم بڵێن ئەو تۆوەی کەدەیچێنن
ءَأَنتُمْ تَزْرَعُونَهُۥٓ أَمْ نَحْنُ ٱلزَّٰرِعُونَ ﴿٦٤﴾
56:64 ئایا ئێوە دەیڕوێنن؟ یائێمەین دەیڕوێنین؟
لَوْ نَشَآءُ لَجَعَلْنَـٰهُ حُطَـٰمًا فَظَلْتُمْ تَفَكَّهُونَ ﴿٦٥﴾
56:65 ئەگەر بمان ویستایە ئەو (ڕواوە)مان دەگێڕا بە پووش و کا، ئەمجا دەستان دەکرد بەقسەی بێ کەڵك
إِنَّا لَمُغْرَمُونَ ﴿٦٦﴾
56:66 (دەتانـووت) بەڕاستی زەرەرلێکەوتوو ئێمەین
بَلْ نَحْنُ مَحْرُومُونَ ﴿٦٧﴾
56:67 بەڵکو ئێمە لە ڕزق وڕۆزی بێ بەشین
أَفَرَءَيْتُمُ ٱلْمَآءَ ٱلَّذِى تَشْرَبُونَ ﴿٦٨﴾
56:68 جا پێم بڵێن ئەو ئاوەی کەدەیخۆنەوە
ءَأَنتُمْ أَنزَلْتُمُوهُ مِنَ ٱلْمُزْنِ أَمْ نَحْنُ ٱلْمُنزِلُونَ ﴿٦٩﴾
56:69 ئایا ئێوە لە ھەورەکانەوە دەیبارێنن یا ئێمە دەیبارێنین
لَوْ نَشَآءُ جَعَلْنَـٰهُ أُجَاجًا فَلَوْلَا تَشْكُرُونَ ﴿٧٠﴾
56:70 ئەگەر بمان ویستایە دەمانکرد بەئاوێکی زۆر سوێری تاڵ، ئیتر بۆ سوپاسی خوا ناکەن
أَفَرَءَيْتُمُ ٱلنَّارَ ٱلَّتِى تُورُونَ ﴿٧١﴾
56:71 پێم بڵێن ئەو ئاگرەی کە دایدەگیرسێنن
ءَأَنتُمْ أَنشَأْتُمْ شَجَرَتَهَآ أَمْ نَحْنُ ٱلْمُنشِـُٔونَ ﴿٧٢﴾
56:72 ئایا ئێوە دارەکەیتان بەدیهێناوە؟ یائێمە بەدیهێنەرینی؟
نَحْنُ جَعَلْنَـٰهَا تَذْكِرَةً وَمَتَـٰعًا لِّلْمُقْوِينَ ﴿٧٣﴾
56:73 ئێمە ئەو (ئاگرە)مان کردووە بەھۆی یادخەرەوە(ی ئاگری دۆزەخ) وە (کردومانەتە) ھۆی کەڵک لێ وەرگرتن بۆ گەشتیاران
فَسَبِّحْ بِٱسْمِ رَبِّكَ ٱلْعَظِيمِ ﴿٧٤﴾
56:74 جا کەواتە یاد وتەسبیحاتی پەروەردگاری گەورەی خۆت بەپاکی بکە
۞ فَلَآ أُقْسِمُ بِمَوَٰقِعِ ٱلنُّجُومِ ﴿٧٥﴾
56:75 جا سوێند بێت بەشوێنی (ھەڵھاتن وئاوابوونی) ئەستێرەکان
وَإِنَّهُۥ لَقَسَمٌ لَّوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ ﴿٧٦﴾
56:76 بەڕاستی ئەم سوێندە ئەگەر بزانن سوێندێکی زۆر گەورەیە
إِنَّهُۥ لَقُرْءَانٌ كَرِيمٌ ﴿٧٧﴾
56:77 کە بێگومان ئەمە قورئانێکی گەورە وبەڕێزە
فِى كِتَـٰبٍ مَّكْنُونٍ ﴿٧٨﴾
56:78 لەناو کتێبێکی شاراوەدایە (کەلوح المحفوظه)
لَّا يَمَسُّهُۥٓ إِلَّا ٱلْمُطَهَّرُونَ ﴿٧٩﴾
56:79 جگە لە (فریشتە) پاکەکان کەس دەستی لێ نادات
تَنزِيلٌ مِّن رَّبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٨٠﴾
56:80 نێردراوەتە خوارەوە لە لایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە
أَفَبِهَـٰذَا ٱلْحَدِيثِ أَنتُم مُّدْهِنُونَ ﴿٨١﴾
56:81 دەی ئایا ئێوە بەم قورئانە باوەڕ ناکەن
وَتَجْعَلُونَ رِزْقَكُمْ أَنَّكُمْ تُكَذِّبُونَ ﴿٨٢﴾
56:82 وە لەجیاتی سوپاسگوزاری لەسەر ڕۆزیتان ئێوە باوەڕ ناھێنن
فَلَوْلَآ إِذَا بَلَغَتِ ٱلْحُلْقُومَ ﴿٨٣﴾
56:83 دەی بۆچی کاتێك گیانی (نەخۆشەکەتان) دەگاتە گەرووی
وَأَنتُمْ حِينَئِذٍ تَنظُرُونَ ﴿٨٤﴾
56:84 وە ئێوە لەو کاتەدا تەماشا دەکەن
وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنكُمْ وَلَـٰكِن لَّا تُبْصِرُونَ ﴿٨٥﴾
56:85 لەوکاتەدا (فریشتەکانمان) لە ئێوە نزیکترن لەو (کەسەی لەسەرە مەرگدایە) بەڵام ئێوە (فریشتەکانی) ئێمە نابینن
فَلَوْلَآ إِن كُنتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ ﴿٨٦﴾
56:86 ئەگەر ئێوە (زیندوو ناکرێنەوەو)پاداشت نادرێنەوە؟
تَرْجِعُونَهَآ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٨٧﴾
56:87 ڕۆحی (مردوەکەتان) بگێڕنەوە ئەگەر ڕاست دەکەن
فَأَمَّآ إِن كَانَ مِنَ ٱلْمُقَرَّبِينَ ﴿٨٨﴾
56:88 ئەمجا ئەگەر ئەو (کەسەی لە گیانە ڵادایە) لەنزیکان بێ(لەخوا)
فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّتُ نَعِيمٍ ﴿٨٩﴾
56:89 ئەوە حەسانەوە وبۆنی خۆش وبەھەشتی پڕ لەناز ونیعمەتی بۆ ھەیە
وَأَمَّآ إِن كَانَ مِنْ أَصْحَـٰبِ ٱلْيَمِينِ ﴿٩٠﴾
56:90 وە ئەگەر لەھاوەڵانی دەستی ڕاست بێت
فَسَلَـٰمٌ لَّكَ مِنْ أَصْحَـٰبِ ٱلْيَمِينِ ﴿٩١﴾
56:91 ئەوە سەلامەتی و بێ زیانی بۆ تۆ (چونکە) تۆ لەیارانی دەستی ڕاستی
وَأَمَّآ إِن كَانَ مِنَ ٱلْمُكَذِّبِينَ ٱلضَّآلِّينَ ﴿٩٢﴾
56:92 بەڵام ئەگەر لە بێ باوەڕانی گومڕا بێت
فَنُزُلٌ مِّنْ حَمِيمٍ ﴿٩٣﴾
56:93 ئەوە(شوێنی) میوانداریەکەی ئێجگار گەرمە
وَتَصْلِيَةُ جَحِيمٍ ﴿٩٤﴾
56:94 وەچوونە ناو دۆزەخە
إِنَّ هَـٰذَا لَهُوَ حَقُّ ٱلْيَقِينِ ﴿٩٥﴾
56:95 بەڕاستی ئەوەی (کـە لەم سورەتەدا باسکرا) حەق وبێـگومانە
فَسَبِّحْ بِٱسْمِ رَبِّكَ ٱلْعَظِيمِ ﴿٩٦﴾
56:96 جا کەواتە یاد وتەسبیحاتی پەروەردگاری گەورەی خۆت بەپاکی بکە