بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَـٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلْعَـٰدِيَـٰتِ ضَبْحًا ﴿١﴾
100:1 سوێند بە ئەسپانی تاودەر(کە دەپڕمێنن) چۆن پڕمەیەك (لەکاتی غەزاکردندا)
فَٱلْمُورِيَـٰتِ قَدْحًا ﴿٢﴾
100:2 وە سوێند بە ئاگر ھەڵگیرسێنەران لەبەرد بەناڵی سمیان
فَٱلْمُغِيرَٰتِ صُبْحًا ﴿٣﴾
100:3 وە سوێند بە (ئەسپانی) ھێرش بەران لە بەیانیاندا
فَأَثَرْنَ بِهِۦ نَقْعًا ﴿٤﴾
100:4 کە بەوە تەپ وتۆز ھەڵدەستێنن
فَوَسَطْنَ بِهِۦ جَمْعًا ﴿٥﴾
100:5 وە بەو تەپ وتۆزەوە، خۆیان دەکەن بە ناوەڕاستی کۆمەڵی دوژمندا
إِنَّ ٱلْإِنسَـٰنَ لِرَبِّهِۦ لَكَنُودٌ ﴿٦﴾
100:6 بەڕاستی مرۆڤ بۆ پەروەردگاری نا سوپاسە
وَإِنَّهُۥ عَلَىٰ ذَٰلِكَ لَشَهِيدٌ ﴿٧﴾
100:7 وە بێگومان خۆی لەسەر ئەم ناسوپاسیە شایەتە
وَإِنَّهُۥ لِحُبِّ ٱلْخَيْرِ لَشَدِيدٌ ﴿٨﴾
100:8 وە بەڕاستی مرۆڤ بۆ خۆشەویستی ماڵی دونیا زۆر بەتین وپەرۆشە
۞ أَفَلَا يَعْلَمُ إِذَا بُعْثِرَ مَا فِى ٱلْقُبُورِ ﴿٩﴾
100:9 دەی ئایا نازانی کاتێك کە مردووی ناو گۆڕەکان زیندوو کرانەوە و(ھێنرانە دەرەوە)
وَحُصِّلَ مَا فِى ٱلصُّدُورِ ﴿١٠﴾
100:10 وە ئاشکرا بوو ھەرچی ڕازی ناو دڵانە
إِنَّ رَبَّهُم بِهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّخَبِيرٌۢ ﴿١١﴾
100:11 بێگومان پەروەردگاریان لەو ڕۆژەدا ئاگادارە بە کردەوەیان